ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
بڕیاره ئەمڕۆ دووشه‌ممە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه‌كان كۆببێته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ بابه‌تی گرینگ تاوتوێ ده‌كرێن.
رۆژی شه‌ممە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌رۆكی سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كرد ئەمڕۆ دووشه‌ممە كاتژمێر 11 له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ک.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان سێ بابه‌تی گرینگ تاوتوێ ده‌كرێن.
بابه‌تی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی سه‌در گۆڕانكاری به‌سه‌ر لیژنه‌كانیش هات.
بابه‌تی دووه‌م بریتی ده‌بێت له تاوتوێكردنی بابه‌تی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق و كه پێشتر داوا له كورد كرابوو له‌سه‌ر كاندیدێک رێک بكه‌ون، به‌ڵام تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر یه‌ک به‌ربژێر نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێک و هه‌روه‌ها ساتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی ڕابردوو لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به ئاماده‌بوونی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان له به‌غدادی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌یه‌كی دوو ملیۆنیان ئه‌نجام دا و داوایان كرد په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، چونكه چیتر شه‌قام به‌رگه‌ری ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌ی عێراق تێی كه‌وتووه ناگرێت.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یهک رازی نابن كه‌سانی تاقیكراوه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق وه‌ربگرن.