ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکان دەکات و لەم هەفتەیەدا مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 10/4/2022، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دەدرێت.
وەک لە خشتەکە هاتووە، رۆژی سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:.
وەزارەتی دارایی
وەزارەتی ناوخۆ
بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە
رۆژی چوارشەممە 12/4/2022، مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت:.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان
کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان
زیندانییە سیاسییەکان
رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
لە 7/4/2022، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاوکردەوە.