ئەمڕۆ دواهەمین کاروانی حاجییانی هەرێم دەگەرێنەوە

بریار وایە ئەمڕۆ شەممە کۆتا کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستانی عێراق بگەرێنەوە کە سەرجەمیان دانیشتووی شارەکانی هەولێر(ئەربیل) و دهۆکن.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی 7ـی 2022، کاروانێکی 260 کەسیی حاجیانی هەرێم ئەمڕ دەگەڕێنەوە کە سەرجەمیان دانیشتووی شارەکانی هەولێر(ئەربیل) و دهۆکن و کۆتا کاروانی حاجییانە. لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیلەوە دەگەڕێنەوە.

ئەمساڵ دوو هەزار و 120 کەس لە هەرێم سەردانی ماڵی خودایان کردووە و تاوەکو 23ـی تەمموز واتە ئەمڕۆ، حاجییان بە پێنچ کاروان دەگەرینەوە.

چاوەڕوان دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو رێژی بەشداری کردن لە حەج ئاسایی ببێتەوە کە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە کەمبووبوویەوە.