ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان روویسا – ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە

میخایل پۆدۆلیاک، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکرانیا رایگەیاند، بەمەبەستی گرتنەدەستی دواین پێشهاتەکان لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان رووسیا- ئۆکرانیا، ئەمڕۆ کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت.

میخایل پۆدۆلیاک، لەمیانی بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، دانوستانەکان بەبێ دابڕان لەسەر ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان بەردوامی دەکێشێت، شاندە چاڵاکەکانمان بەردەوامن لە دانوستان و سەرنجیان لە چەندین بابەتی گرنگ چڕتر کردووەتەوە.

پۆدۆلیاک وتیشی، "لە 14ـی ئەم مانگە، بۆ بەدەستخستنی ئەنجامی دانوستانەکان، کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت".