بڕیاره ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و کە دەمیکە گەلی عێراق چاوەڕوانییەتی بە تایبەت لایەنگرانی سەدر.
خه‌ڵكی عێراق به تامه‌زرۆییەوه چاوه‌ڕێی دانیشتنه‌كه‌ی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی ئه‌یلوولی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکات، کە تیایدا بڕیار لەسەر چارەنووسی پەرلەمان دەردەکرێت.
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی، به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای ره‌وتی سه‌دره، كه داوای كردبوو ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
بەگوێرەی دەستووری عێراق، په‌رله‌مانی ئێستا ده‌توانێت دانیشتن ئه‌نجامبدات و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت، دادگای فیدراڵیش ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندنه‌بوونی په‌رله‌مانی عێراق به‌و واده ده‌ستوورییه‌ی بۆی دیاریكراوه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.