ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەوەرەی سەرەکیش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەبێت
فراکسیۆنەکانی (چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26-03-2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆماری نوێی عێراق دەکرێت.
رێبهر ئهحمهد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، پشتیوانی 'هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانی' بهدهستهێناوه، کە پێکهاتووە، لە فراکسیۆنەکانی پارتی، سەدرییەکان، سیادە، ئهو هاوپهیمانییه زۆرترین كورسی نوێنهرانی ههیه.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، جگە لە پەرلەمانتارانی 'هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانی'، ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دیکەش رایانگەیاندووە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن، لەنێویاندا فراکسیۆنی 'لەپێناو خەڵک' کە 17 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
هاوکات، هەریەک لە فراکسیۆنەکانی (چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان) رایانگەیاندووە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن.
شایەنی باسە، بۆ ئەوەی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمان تەواوبێت، پێویستە لە کۆی 329 پەرلەمانتاری عێراق، 220 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبن و دوای ههڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ، به گوێرهی دهستوور سهرۆکكۆمار پاڵێوراوی كوتلهی زۆرینه، كه هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانه رادهسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عێراق.
بهپێی راگهیهندراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، 40 كاندید كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار دهكهن، کە بریتین لە:
1 خالد صديق عزيز محمد
2 فيصل محسن عبود صياد الكلابي
3 شهاب احمد عبد الله علي النعيمي
4 حسين احمد هاشم وداعة الصافي
5 احمد موح عمران شبين الربيعي
6 احمد يحيى جاسم جويد الساعدي
7 صباح صالح سعيد عبدال الملكا
8 كاظم خضير عباس حسن داوغنة
9 رزكار محمد امين حمه سعيد رمضان
10 لؤي عبد الصاحب عبد الوهاب محمد
11 ريبوار اورحمن وستاصالح عارف
12 حمزة بريسم ثجيل مصحب المعموري
13 حسين محسن علوان حسين الحسني
14 عبد اللطيف محمد جمال رشيد الشيخ محمد
15 عمر صادق مصطفى مجيد العبدلي
16 برهم احمد صالح احمد
17 ثائر غانم محمد علي العثمان
18 اقبال عبد الله امين حسن حيلاوي
19 خديجة خدايخش اسد قلاوس
20 جبار حسن جاسم عبود
21 هادي عبد الحسين صدام محمد الفريجي
22 رعد خضير دفاك صايل الجنابي
23 ئوميد عبد السلام قادر طه بالاني
24 ريبر احمد خالد زبير
25 حيدر رشيد عبد الرزاق كعيد الطائي
26 كمال عزيز محمد رحيم قيتولي
27 جمال كبسون حميد عباس
28 احمد خليل خضير خليل كاخوري
29 ظافر عبد الأمير جبار عبود القريشي
30 احمد ساجت هاشم حسن العامري
31 محمد عبيد جدوع عبد الله
32 علي عبد حمد داود
33 عمر احمد كريم حسن به رزنجي
34 فائزة جبار محمد باباخان
35 سعد جميل ناصر مراد الفيلي
36 علي عباس رسن سنيد الكرعاني
37 طه حمه رشيد عبد الرحمن حمه امين
38 فتحية فتح الله حسن كاكةي
39 خالد مصطفى حسين شريف
40 عبد العزيز احمد محمد خلف الجبوري