ئەمشەو یاری ئاگرینی لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی بەڕێوەدەچێت

لە یارى چوونى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنس لیگ، یانەى مانچستەر ستى بە سەرکردایەتى پێپ گواردیۆلا لە یاریگاى ئیتیحاد میواندارى ریال مەدرید دەکات.

لە یارى چوونى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنس لیگ، یانەى مانچستەر ستى بە سەرکردایەتى پێپ گواردیۆلا لە یاریگاى ئیتیحاد میواندارى ریال مەدرید دەکات.

یارییەکە کاتژمێر (10:00) بە کاتى هەرێم دەستپێدەکات، هەردوولا دەیانەوێت لە خولەکى یەکەمەوە هەنگاو بەرەو یارى کۆتایى بهاوێژن.

مانچستەر ستى کە بە پارەى ئیماراتییەکان بنیاتنراوەتەوە، تووانیویەتى لەو چەند ساڵەى دووایدا لەژێر سەرپەرشتى پێپ گواردیۆلا ببێتە ژمارەیەکى گەورە لە ئینگلیز و ئەوروپا.

ریاڵ مەدریدیش کە پاشاى پاڵەوانیتییەکەیە، لەژێر سەرپەرشتى کارلۆ ئەنشیلۆتى بە ئەزموندا و بە لێهاتوى کەریم بەنزیما، بە ورەبەرزییەکى زۆرە گەشتى مانچستەریان کردووە و دەیانەوێت هاوشێوەى پاریس سانجێرمان و چێڵسى، کوڕانى گواردیۆلاش بکەن بە جەژنانەى هاندەرانیان و لە یاریگاى خۆیاندا لێیان ببەنەوە.

هەردوویانە، لەسەر ئاستى خولى ناوخۆیى وڵاتەکانیان پلەى یەکەمیان گرتووە، ستى بە کۆکردنەوەى (80) خاڵ و بە جیاوازى تەنها یەک خاڵ لەپێش لیڤەرپوڵى دوەمەوەیە، ریاڵ مەدریدیش لە لالیگا بە کۆکردنەوەى (78) خاڵ و بە جیاوازى (15) خاڵ لەپێش بەرشەلۆنەى دوەمەوەیە و لە پێنج یارى داهاتوو تەنها پێویستى بە خاڵێکە بۆ ئەوەى ببێتە پاڵەوان.

هەردوو یانە لە مێژودا شەش جار روبەڕوى یەکترى بوونەتەوە، ریاڵ مەدرید خاوەنى سێ بردنەوەیە و لە دو یاریشدا یەکسان بوون و مانچستەر ستیش جارێک بەسەر ریاڵ مەدریددا سەرکەوتووە.