ئەمشەو و سەرلەبەیانی سبەی کەش و هەوا تەمومژاوی دەبێت
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی دەکات، ئه‌مشه‌و و سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممە كه‌شوهه‌وا له شاره‌كانی هه‌رێم ته‌مومژ بێت و مه‌ودای بینین كه‌م ببێته‌وه.
سادق عه‌تییه، شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كرێت درەنگانی ئه‌مشه‌و و سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممە، شه‌پۆڵێكی چڕی ته‌مومژ به‌شێک له ناوچه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق بگرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌شوهه‌وای ته‌مومژاوی له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش ده‌بێت، به‌ڵام چڕییه‌كه‌ی سووک یان مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بارانبارینیش، سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی باشوور به‌تایبه‌تیش له پارێزگای به‌سڕە و ئه‌نباڕ و زیقاڕ و میسان نمه‌باران ببارێت.