ئەمریکا.. چەکدارێک 10 کەس دەکوژێت و 3 کەسی دیکەش بریندار دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا.. چەکدارێک 10 کەس دەکوژێت و 3 کەسی دیکەش بریندار دەکات

ئەمریکا.. چەکدارێک 10 کەس دەکوژێت و 3 کەسی دیکەش بریندار دەکات

چەکدارێکی سپی پێستى تەمەن 18 ساڵ، پێش ئەوەی خۆی رادەستی پۆلیس بکات لە مارکێتێکدا لە گەڕەکی بلاک بوفالۆی نیویۆرک 10 کەسی کوشت و سێ کەسی دیکەشی بریندار کرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەمریکا.. چەکدارێک 10 کەس دەکوژێت و 3 کەسی دیکەش بریندار دەکات
0

لایک

چەکدارێکی سپی پێستى تەمەن 18 ساڵ، پێش ئەوەی خۆی رادەستی پۆلیس بکات لە مارکێتێکدا لە گەڕەکی بلاک بوفالۆی نیویۆرک 10 کەسی کوشت و سێ کەسی دیکەشی بریندار کرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانى شاری نیۆرکەوە بڵاویکردەوە کە هێرشەکە وەک “تاوانی کینە” و کرداری “تووندڕەویی، توندڕەوی بە هاندانی رەگەزی” لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت.
پۆلیسی نیۆرک ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبارەکە پێشتر لە ئینتەرنێت بڵاوی کردووەتەوە کە لەو سۆپەرمارکێتەدا ئەو هێرشە ئەنجامدەدات و بۆ هێرشەکەش لە دوری چەندین کاتژمێرەوە بە تەنها هاتووەتە ناوچەی بۆڤالۆ لە نیۆرک.
بەپێی پەڕاوەکانی دادگا، گومانلێکراوەکە ناوى (پیتۆن جیندرۆنی کۆنکلین)ە، و لە شارۆچکەیەکی نزیکەی 5000 کەسى لە ناوچەی باشوری نیویۆرک لە نزیک سنوری پێنسلڤانیا، دەژیت.
تۆمەتبارەکە خوێندکارى زانکۆیە و لە هێرشەکەدا 13 کەسى بەئامانج گرتووە و لەو ژمارەیە 11 کەسیان رەشپێستن و دو کەسەکەى دیکە سپى پێستن، لە هێرشەکەشدا جگە لە چەکەکەى گولـلە بەندیشى بەستبوو.