ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس

ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس
0

لایک

کۆشکی سپی، سەبارەت بە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا، بڕیاری دا سزای نوێ بخاتە سەر رووسیا و بێلارووس.

لەو راگەیەندراوەدا کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە, “ئەمریکا، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی، وەکو وه‌ڵامێک بۆ داگیرکاریی ستەمکارانەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ سەر ئۆکراینا، سزای زیاتر به‌سه‌ر سەر رووسیا و بێلاڕووسدا ده‌سه‌پێنێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سزای نوێ ده‌سه‌پێنێت کە سێکتەری بەرگریی رووسیا دەکاتە ئامانج و ئەمە کاریگەریی قورسی لەسەر کۆمپانیاکانی پێشخستن و بەرھەمھێنانی چەکی رووسی دەبێت.

هه‌روه‌ها تێیدا ھاتووە، “کۆی گشتی 22 کۆمپانیای بەرگریی رووسی دەخرێنە ناو لیستی سزاکانەوە. لە نێو ئەم کۆمپانیایانەدا، چەند کۆمپانیایەک ھەیە کە فڕۆکەی جەنگی، ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سەربازی، سیستمی ئەلیکترۆنیی جەنگ، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سوپای رووسیا درووست دەکەن”.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە لە چوارچێوەی سزا تازەکاندا، ئەو کۆمپانیایانەش دەکرێنە ئامانج کە پاڵپشتیی سوپای رووسیا و بێڵاڕووس دەکەن و ئەوە خراوەتەڕوو کە وەزارەتی بارزگانیی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیایانەی کە پاڵپشتی سیستمی ئەمنی، سوپا و سێکتەرەکانی بەرگریی رووسیا و بێلاڕووس دەکەن، دەخاتە نێو لیستی سزاکانییەوە.

ئەوەش راگەیەندراوه‌ کە لە دوای وتارەکەی ئێوارەی رۆژی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، کایەی ئاسمانیی ئەمریکا بەرووی فڕۆکە گەشتیاری و بارھەڵگرەکانی رووسیادا داخراوه‌.