ئەمریکا، بەبڕی 10 ملیار دۆلار یارمەتی ئۆکرانیا دەکات

ئەمریکا بڕی 10 ملیار دۆلار وەکو یارمەتی پێشکەشی وڵاتی ئۆکرانیا دەکات

کۆشکی سپی رایگەیاند، بڕی 10 ملیار دۆلار وەکو یارمەتی مرۆیی و ئابووری و ئەمنیی پێشکەشی وڵاتی ئۆکرانیا دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆشکی سپی (ئەمریکا) رایگەیاند، بڕی 10 ملیار دۆلار تایبەتکراوە بە پێدانی بەرامبەر گواستنەوەی پێداویستی سەربازی و دابینکردنی خۆراک بەشێوەیەکی خێرا بۆ هاووڵاتییانی ئۆکرانی.

شایەنی باسە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواکاریی بۆ پێشکەشکردنی ئەو بڕە داراییە ناردووەتە کۆنگرێس و چاوەڕوان دەکرێت رەزامەندی لەسەر بدرێت.