ئەرزوحاڵ بە نوێگەرییەکانیەوە لە پەخشدایە…

ئەرزوحاڵ بە نوێگەرییەکانیەوە لە پەخشدایە…

ئازاد قاوەچی: نە میللەت و نە خاکی هەولێر(ئەربیل) لە هیچ شوێنێکی جیهان دووبارە نابێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەرزوحاڵ بە نوێگەرییەکانیەوە لە پەخشدایە…
0

لایک

بەرنامەی ئەرزوحاڵ لە پێشکەشکردنی عەبدوسەلام توتونچی، بە فۆرماتێکی نوێ دوای ماوەیەکی زۆر دووبارە بە بینەرانی ئاشنابووەوە.

لە یەکەمین بەرنامەی ئەرزوحاڵ ئازاد قاوەچی، کاسبکارێکی دیاری ناو بازاڕی قەیسەری هەولێر بووە میوانی بەرنامەکە. گفتوگۆی گەرمی بەرنامەکە لە دیوەخانی ئازاد قاوەچی دەستپێکرد و لە سدۆدیۆی ئەرزوحاڵ کۆتاییهات.

ئازاد قاوەچی کە خاوەنی دیوەخانێکی بچووکە لە بازاڕی قەیسەری، باسی لەوەکرد کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا ژیانی خوێندنی دەستیپێکردووە. لە ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٣ بەڕێوەبەری ماڵی تورکمان بووە، لە دوای خانەنشینکردنی ئەو دیوەخانە بچووکەی کە خێزانەکەی خاوەندارێتییان کردووە لەلایەن خودی ناوبراو بەڕێوەبراوە.

ئازاد قاوەچی ئاماژە بەوەدەکات، جگە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناو بازاڕی قەیسەری، گەنجانی گشت پێکهاتەکان سەردانی دیوەخانەکەیان کردووە لەم رێگەیەشەوە توانیویەتی بە رووخۆشی، رێز، قسەی شیرین هەولێرییەکان لە یەک شوێن کۆبکاتەوە.

قاوەچی باسی لە ئامانجی دیوەخانەکەی کرد و رایگەیاند، “پێش ئەوەی باری ئابووری بەمشێوەی خراپ بێت من لێرە کاری خێرخوازیم دەکرد. منداڵەکانی حاجی جەمال بەناوی باوکیان کاری خێرخوازیان دەکرد. من لێرە مووچەم دەدایە هەژاران، بێوەژن و کەمئەندامان، جگە لەمەش ئەو کەسانەی کە پێویست بوو بەدرێژایی تەمەنیان دەرمان بەکاربهێنن من دەرمانم بۆیان دەکڕی. بەڵام دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی بڕی مووچەی پێدراو بۆ نیوەی پارەکە کەمکرایەوە.

قاوەچی باسی لەوەشکرد، هونەرمەندان کاتێک سەردانی دیوەخانەکەیان دەکرد بە دڵخۆشییەوە دەچوونە دەرەوە و چەندین هونەرمەند هەبوون کە رۆژانە سەردانیان دەکردم لەوانە خوالێخۆشبێت؛ محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، حوسام حەسرەت، جەبار ئەحمەد، حاجی بەهجەت، حاجی سەعید دامیرچی و ئەسعەد ئەربیللی.

قاوەچی سەبارەت بە پتەوی دۆستایەتی و وەفاداری بۆ هاوڕێکانی رایگەیاند، “ئەگەر بێت و یەکێک لە هاوڕێکانمان ٢ هەفتە یان ١٠ رۆژ سەردانی دیوەخانەکەمان نەکات، ئەوا ئێمە دەچین و دەیپرسین، و هەموو رۆژێکی هەینیشمان بۆ ئەم پرسە تەرخان کردووە، لەکاتی پێڕانەگەیشتن بە سەردانیکردنی هەموو هاوڕێیان، ئەوا تەلەفۆنی بۆ دەکەین و لە تەندروستی و ئەحواڵیان دەپرسین. ئەمە ئەرکێکی ئێمەیە و نیشاندانی رەوشتمانە، ئەم سەردانیکردن و حاڵ پرسینە دڵی مڕۆڤەکان تاڕاددەیەک خۆش دەکات”.

لەمیانی کارکردن لە بەرنامەکەدا ویستمان چەند کەسایەتییەکی ناو تورکمان لەبارەی قاوەچی بدوێنین، لەوانەش ئەو پارچە ڤیدیۆیەی دلاوەر بازرگان-مان ئامادەکردبوو و نیشانی قاوەچیمان دا، دلاوەر بازرگان دەڵێت، “لە ساڵی ١٩٨٠ـوە ئازاد قاوەچی دەناسم. لە قۆناغەکانی ئامادەیی پیشەیی لێوە فێربووم. لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەری ماڵی تورکمان بوو هەموو خەڵک خۆشیدەویست. کاتێک ئەو لە دیوەخانەکەی نەبێت وا هەست دەکەین کەس لە بازاڕ بوونی نییە. هەموو کاسبکارانی ناو بازاڕ تەنانەت هەموو رۆژێک سەردانی دیوەخانەکەی دەکەن”.

هاوکات زوهێر جاسم توتونچی بەمشێوەیە دەربارەی ئازاد قاوەچی قسەی کرد:
“نزیکەی ٦٠ ساڵە ئازاد قاوەچی دەناسم. لەڕووی تەمەن و کەلتوورەوە ٩٠٪ هاوشێوەین. بەیەکەوە بەشداری لە پرسە و شایی هەولێرییەکان دەکەین. بەبۆنەی ئەوەی خزمەت بە میللەتەکەمان دەکەین، تەواوی تەمەنمان بە دڵخۆشی بەسەردەبەین”.

قاوەچی لەمیانی سوپاسگوزاری بۆ بازرگان و توتونچی رایگەیاند، هەردووکیان هاوڕێێ زۆر دێرینی منن.

قاوەچی باسی لە هەولێری جاران کرد و وتی، “بەگوێرەی بۆچوونی من، میللەت و خاکی هەولێر لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نییە و دووبارەش نابێتەوە. کاتی خۆی هەرخێزانێک لە قەڵای هەولێر خواردنێکی دروستکردبا، بێگومان بۆ دراوسێکانیشی دەنارد. کاتێک یەکێک پرسەی هەبووایە هەموو دراوسێکان لەدەوروبەری خاوەن پرسەکە دەبوون، بە دڵنیاییەوە ئەمە بۆ بۆنە و ئاهەنگێڕانەکانیش وابوو”.

قاوەچی رایگەیاند، سەردەمی کۆن لە هەولێر رێزگرتن لە نێوان کەسەکاندا بوونی هەبوو، بەڵام وا بیردەکەمەوە ئەم رێز، یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لەناو ئەو جیلە نوێیەدا نەمێنێت.
لە بەرنامەکەدا کە ڤیدیۆی قۆریاتی هونەرمەندی محەمەد ئەحمەد ئەربیلیشی تێدابوو، کە ماوەیەک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد، کە لەلایەن ئازاد قاوەچی تۆمارکرابوو و ناوبراو لەبارەی ڤیدیۆکە هەستی خۆی دەربڕی و وتی، “ئەربیلی بە تایبەتی لە ئێمە رۆیشت. ئەم پیاوە هەر جارێک دەهاتە لای ئێمە سەردانی دەکردین و دڵخۆشی دەکردین”.
قاوەچی ئاماژەی بەوەکرد کە یەكێک لە وەسییەتەکانی ئەوەیە بەبێ بەرامبەر چاکە لەگەڵ خەڵک بکەین و دەڵێت، “ئامۆژگاری من بۆ منداڵەکانم و جیلی تازە ئەوەیە کە بایەخ بە مرۆڤبوونیان بدەن، دڵێکی کراوەیان هەبێت و خزمەتی یەکتر بکەن. بە هاوڕێیانە و بێ بەرامبەر یارمەتی یەکتر بدەن”.

یەکێکی دیکە لە میوانەکانی ئەرزوحاڵ شانۆگەر و دەرهێنەری ناوداری شاری هەولێر عەلی عەبدولباقی بوو.

عەلی عەبدولباقی باسی لە سەرەتاکانی دەستپێکی ژیانی هونەری خۆی کرد و رایگەیاند، لەسەرتادا باوکی پشتگیری نەکردووە و بەخۆشەویستییەوە هونەری شانۆگەری ئەنجامداوە.

عەلی عەبدولباقی رایگەیاند، یەکەمین بەشداریکردنم لە شانۆگەریدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٤، کاتێک شانۆگەرییەک لە هەولێر(ئەربیل) بەناوی “موجادەلەی تورکمان” سازکرا، ئەمەش بووە یەکەمین بەشداریکردنم لە شانۆگەری تورکمانی.

ماوەیەک پێش ئێستا، کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی کە لەلایەن عەلی عەبدوباقی خاوەندارێتی دەکرا و بەزمانی تورکمانی پەخشەکانی دەکرد لەوبارەیەوە رایگەیاند، بەهۆی کێشەی ماددی داخرا.

عەلی عەبدولباقی تایبەت بە هونەری شانۆگەری و بەدەست هێنانی ناوبانگ رایگەیاند، ئەو کارە پێویستە لەناخی دڵەوە ئەنجام بدرێت و وتی:
“ناوبانگ ئازادی لەدەست ستاندمەوە. ناتوانم بچمە هەموو شوێنێک. خەڵک هەمووکات دەیانەوێت وێنەیان لەگەڵ بگرم، ئەمەش ئازادیم بەرتەسک دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خەزێنەیەکی گەورەم لە ناوبانگ بەدەست هێنا کە ئەویش خۆشەویستی گەلەکەمە بۆمن”.

ناوبراو باسی لەوەکرد کە خوازیارە هونەری تورکمانی بە هەموو گەلان ئاشنا بکات و رایگەیاند، “بەشێوەیەکی گشتی دەڵێم، تورکمان بەشداری لە رۆژە تایبەتەکانی گەلی کورد و عەرەب ناکەن. لەو چوارچێوەیە دەرناچن کە تیایدا خۆیان گەمارۆداوە. لە ١٩٩٧ـدا بەرەی تورکمانی چەندین چاڵاکی هونەری و شیعر و تەندروستییان ئەنجام دەدا و بەمشێوەیەش گرنگی بە لایەنەکانی تریش دەدرا. نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بەرەی تورکمانی سەردەمی زێڕینی گەلی تورکمان بوو.

عەلی عەبدولباقی باسی لەوەکرد کە لە ئێستادا هونەری تورکمان لەئاستێکی زۆر خراپدایە و وتی، “بەشێوەیەکی گشتی هیچکام لە کاربەدەستان ئاوڕ لە هونەر نادەنەوە. لە هەولێر تەنها ئەو ستافە هونەرییە هەیە کە من لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو داممەزراند، پێشتر هەرچەندە بودجەت بۆ کاری هونەری داواکردبا بەدەستتدەهێنا و گرووپێکی زۆری هونەریش بوونیان هەبوو. هەروەها پێشبڕکێ هەبوو لەنێوان گرووپەکاندا بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنی هونەرەکەیان. بەڵام بەهۆی ئەوەی لەئێستادا هیچ دامەزراوەیەک دارایی بەردەست نییە بەمهۆیەوە گرووپی هونەریش بوونی نییە. ویستیان گرووپەکەی منیش دابخرێت، لەئێستادا شیعر بایەخی زۆری پێدەدرێت، بەڵام بایەخدان بە شانۆگەری بوونی نەما”.
عەلی عەبدولباقی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەندام پەرلەمانێک هەوڵی ئەوەی داوە لەو ماڵە دەریبکات کە کارە هونەرییەکانی تێدا ئەنجام دەدا و باسی لەوەکرد، “بۆ ئەوەی لەو ماڵە بچمە دەرەوە کە کاری هونەری تێدا دەکەم، قوفڵی دەرگاکەم و کلیلەکەیان گۆڕیم، دواتر چووم لەگەڵ پارێزگار قسەم کرد توانیم دووبارە بگەڕێمەوە ناو خانووەکەم، دواتر ئاو و کارەبای ماڵەکەیان بڕی. ئەندام پەرلەمانێک بەمشێوەیە بەزم بە هونەرمەندەکەی دەکات. ئایا بەس نییە بۆئەوەی بڵێم رێگریم لێدەکەن و رێگری لە هونەرەکەم دەکەن؟”.

ئەو هونەرمەندە لەبارەی بەرنامەی عەلی و دورسون دوا و رایگەیاند، “بەرنامەی عەلی و دورسون بەرنامەیەکی پڕۆفیشناڵ بوو. جگە لە چوارچێوەی ناوخۆیی، بەماوەیەکی کەم گەیشتە کەرکوک، تەلەعفەر، دوزخورماتوو و کفری، بەجۆرێک لە دەرەوەی وڵاتیش بینەری هەبوو. تا ئێستاش لەلایەن تورکمان و تەنانەت بنەماڵە کوردەکانیش سەیر دەکرێت. هەندێک کەس نەیانتوانی بەرگەی بگرن و هەندێک ئەندامیان لە تیمەکەم بردە لای خۆیان. بۆیە بڕیارمدا لە بەرزترین ئاستیدا بەرنامەکە بوەستێنم. عەلی و دورسون لە ساڵانی ٢٠٠٠ وەک بەرنامەیەکی رادیۆیی دەستی پێکرد و دواتر بوو بە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی”.

عەلی عەبدولباقی باسی لەوەکرد، بەهۆی نەبوونی یارمەتی لەلایەن کەس و رێگرییەکان لەبەردەمی، وازی لە هونەری تورکمان هێناو و وتی، “لەڕووی هونەرییەوە یارمەتیم لە کوردەکان بینی، بەڵام هیچ یارمەتییەک لەلایەن تورکمانەوە بەمن نەگەیشت. لەکاتی نەبوونی یارمەتی ماددیش ناگەڕێمەوە کارە هونەرییەکانم. ئەگەر دووبارە بگەڕێمەوە دنیا لە بڕی بوون بە هونەرمەند خوازیارم ببم بە کارگوزارێکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک”.

بەمشێوەیەش بەردەوامی بە قسەکانی دا:

“سیاسەتی تورکمان هێشتا لە هونەر تێنەگەیشتووە. هونەرمەند پێویستە ئازاد بێت. لەبڕی ئەوەی لەهەموو دەرفەتێکدا هونەرەکەمان بچێتە تورکیا کە ئەوان بەتەواوی لە هونەری ئێمە دەزانن، پێویستە هونەرەکەمان بگوازرێتەوە میسر، فڕەنسا و ئیماڕات. پێویستە هونەرەکەمان بە جیهان ئاشنا بکەین. بەهۆی بەسترانەوەمان بە کەسانی دیکە هونەرەکەمان فراوانبوون بەخۆیەوە نابینێت”.

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەدوای مردنم کەس نەیێتە سەر گۆڕەکەم و بڵێت عەلی عەبدولباقی هونەرمەندی من بوو. تورکمان منی دەرکرد، کورد دەری نەکردم، ئەم کارە زۆر بێزاری کردم، بۆیە کەس نەڵێت هونەرمەندی من بوو”.