ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سهرۆکكۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و بایدندا، پێشهاته ناوچییهكان له‌نێویاندا هێرشی ئۆكراینا بۆ سه‌ر رووسیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا، تاوتوێكران.
سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکی ئەمریکای راگه‌یاند له ئه‌گه‌ری قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، گرنگه توركیا له پێگه‌ی ئاسانكاردا بێت له‌پێناو گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-رووسیا-ئۆكراینا له ئانتاڵیا، له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماتییه.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی به بایدن راگه‌یاندووه، ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رجه‌م ئه‌و سزا ناڕه‌وایانه‌ی له‌بواری پیشه‌سازیی سه‌ربازییدا به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراون، هه‌ڵبگیرێن.