ئەردۆغان دوا هەڵوێستی بەرامبەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەربڕی
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەردۆغان دوا هەڵوێستی بەرامبەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەربڕی

ئەردۆغان دوا هەڵوێستی بەرامبەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەربڕی

جێی باسە، دوو رۆژ لەمەوبەر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوید و فینلەندا داواكاری خۆیان بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ پێشكه‌شی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه‌ كرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەردۆغان دوا هەڵوێستی بەرامبەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەربڕی
0

لایک

ئه‌مڕۆ په‌شنجشه‌ممه‌، سه‌رۆکكۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیری له‌ به‌ ئه‌ندابوونی فینلاند و سوید له‌ رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” ناكه‌ن و ئه‌وه‌ش دوا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مینداری گشتی ناتۆ ده‌ڵێت، “هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین”.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هه‌واڵی BBC، جارێكی دیكه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاڵپشتی له‌ به‌ئه‌ندامبوونی فینلەندا و سوید ناكه‌ن بۆ له‌ رێكخراوی ناتۆ.

جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” رایگه‌یاند، “ته‌واو پشتگیری به‌ ئه‌ندابوونی فینلەندا و سوید له‌ رێكخراوی ناتۆ ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێسته‌كانی توركیاش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین و لێكتێگه‌یشتنێكی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌ و توركیاشدا هه‌یه‌”.

جێی باسە، دوو رۆژ لەمەوبەر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوید و فینلەندا داواكاری خۆیان بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ پێشكه‌شی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه‌ كرد.