ئێڵن مەسک “هێمای شین”ی تویتەری کرد بە پارە

ئێڵن مەسک “هێمای شین”ی تویتەری کرد بە پارە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
ئێڵن مەسک “هێمای شین”ی تویتەری کرد بە پارە
0

لایک

بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری نوێی تویتەر، ئێڵن مەسک، “هێمای شین”ی تویتەری کرد بە پارە، بەمەیش سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتی بۆ کۆمپانیاکە زیاد کرد.

ئێڵن مەسک کە بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری کۆمپانیا بەناوبانگە جیهانییەکانی وەک Tesla و SpaceXە، دوای ماوەیەکی زۆر لە دانوستان کۆمپانیای تویتەری بە 44 ملیار دۆلار کڕی.

مەسک دوای کڕینی تویتەر وەک قۆناغی یەکەم کۆتایی بە کارکردنی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەشەکان هێنا و هەنگاوی رادیکاڵانەی نا لەبارەی هێمای شینی تویتەر کە یەکێک بوو لەو بابەتانەی کۆمپانیاکە كه‌ پرسیاری لەسەر دروست ببوو.

لەوبارەیەوە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر، مه‌سك رایگەیاند: “ئەو سیستمه‌ی هەیە لە تویتەر بۆ ئەو هەژمارانەی هێڵی شینیان هەیە یان نییە، بێواتایە. (کرێی) ئەو هێمایە مانگانە هەشت دۆلارە”.

لە رێگای وەرگرتنی کرێی هێمای شینەوە داهاتی مانگانەی تویتەر سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلار و داهاتی ساڵانەیشی بڕی 38 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار زیاد دەکات.

بەپێی ئەم سیستمە نوێیە ئەو بەکارهێنەرانەی کرێ دەدەن وەڵامەکانیان، ئاماژەپێدانیان و گەڕان بە دوایاندا دەبێتە کاری لە پێشینە، بەوە جیا دەکرێنەوە کە دەتوانن گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی درێژ بڵاو بکەنەوە و بە بەراورد لەگەڵ بەکارهێنەرەکانی دیکە نیواونیو کەمتر ریکلامەکان دەبینن.