ئێف بی ئای هەڵیکوتایە سەر ماڵی ترەمپ

ئێف بی ئای هەڵیکوتایە سەر ماڵی ترەمپ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئێف بی ئای هەڵیکوتایە سەر ماڵی ترەمپ
0

لایک

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دوێنێ لەلایەن پۆلیسی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی(ئێف بی ئای)ەوە پشکنین بۆ خانووەکەی Mar-A-Lago کراوە لە فلۆریدا.

لەو بارەیەوە ترەمپ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە ”لەئێستادا خانووە جوانەکەم Mar-A-Lago لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا گەمارۆ دراوە و لەلایەن گرووپێکی گەورەی ئێف بی ئای-یەوە هەڵکوتاوە سەری و داگیرکراوە، ئەمە کاتێکی تاریکە بۆ گەلەکەمان. پێشتر هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا شتێکی لەو شێوەیەی بەسەردا نەهاتووە”.

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێف بی ئای قاسەیەکیان شکاندووە و رایگەیاند ”ئەم هەڵمەتە رانەگەیەندراوە بۆسەر ماڵەکەم دوای کار و هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت کارێکی پێویست یان گونجاو نییە”.

ئەسۆشیەتد پرێس بە پشت بەستن بەو کەسانەی زانیاریان لەسەر بابەتەکە هەیە لە هەواڵێکیدا بڵاوی کردەوە کە پشکنینەکەی ئێف بی ئای پەیوەست بووە بە لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی ئەوەی کە ترەمپ کاتێک لە کۆشکی سپی بووە تۆماری نهێنیی بردووە بۆ ئەو خانووەی لە فلۆریدا یان نا.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی کرد لەبارەی بوونی تۆماری نهێنیی لە ١٥ سندوقی بەڵگەدا کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن ئیدارەی ئەرشیڤ و تۆمارە نیشتمانییەکانەوە لە Mar-A-Lagoەوە وەرگیراون.

بە پێی یاساکانی فیدڕاڵی بردنەدەرەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت لە شوێنە رێگەپێدراوەکان، قەدەغەیە.