ئێران: هێرشەکەی سەر هەولێر وانەیەکی باشی دایە ئیسرائیل

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر (ئەربیل)، کارێکی "یەکلاکەرەوە" بوو و "وانەیەکی باش"ی دایە ئیسرائیل.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر (ئەربیل)، کارێکی "یەکلاکەرەوە" بوو و "وانەیەکی باش"ی دایە ئیسرائیل.

قائانی لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی ئەو فەیلەقەدا، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئیسرائیل، وتی "رژێمی زایۆنیی تاوانکار کە لە نیلەوە تاوەکو فورات دروشمی بەرزدەکردەوە، ئێستا بەشێوەیەک سەرشۆڕ بوون کە بە ترسەوە دەخەون و شەوان لە ترسان دەلەرزن؛ خەمی ئەوەیانە کە بەیانی بە خەبەردێن بەشێکی ئەو ناوچانە لەدەستبدەن کە داگیریان کردوون."

ئیسماعیل قائانی ئاماژەی بەوە کرد هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر (ئەربیل)، کارێکی "یەکلاکەرەوە" بوو و "وانەیەکی باش"ی دایە ئیسرائیل.

وتیشی کە هێرشەکە "هێزی سوپای پاسدارانی پێشاندا" و دەریخست کە ئیسرائیل چەند "لاوازە". ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی هەرێمی رەتیکردەوە شوێنی بۆردوومانکراو پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبووبێت و بەڵکو شوێنێکی سڤیل بووە.