ئێران.. لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی خۆی زیاتر لە 20 قوربانی لێکەوتەوە

ئێران.. لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی خۆی زیاتر لە 20 قوربانی لێکەوتەوە

لەئەنجامی لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی ئاسنینی خۆی لە ناوەڕاستی ئێران لانی کەم 10 کەس مردن و 20 ی دیکەش برینداربوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئێران.. لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی خۆی زیاتر لە 20 قوربانی لێکەوتەوە
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەئەنجامی لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی ئاسنینی خۆی لە ناوەڕاستی ئێران لانی کەم 10 کەس مردن و 20 ی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمەندەفەرێک کە لە گەشتێکدا بووە لەنێوان شاری مەشهەد و یەزد لە نزیک شاری تەرابلوسی ناوەڕاستی ئێران لەسەر هێڵی ئاسنینی خۆی لایداوە لەئەنجامدا 10کەس مردوون و 20 ی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە”.

لای خۆشییەوە، مەهدی وەلی پور، سەرۆکی دەستەی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی مانگی سووری ئێرانی رایگەیاندووە، “شەمەندەفەرەکە لە حەوت فارگۆن پێکهاتووە، بەهۆی پێدادانی یەکێک لە فارگۆنەکان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی “حەفارە” پێکیایانداوە لە ئەنجامدا سێ فارگۆن لەسەر هێڵی خۆی لایانداوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە”.

جەختیشیکردوەتەوە،” تیمی تایبەت نێردراون بۆ رزگارکردنی ئەو هاووڵاتیانەی لە شوێنی رووداوەکەدا ماونەتەوە”.