ئێران: ئەم هێرشە تەنها سەرەتایە

دیپلۆماتکارێکی ئێرانی نزیک لە سوپای پاسداران رایگەیاند، ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر (ئەربیل) "سه‌ره‌تایه‌".

دیپلۆماتکارێکی ئێرانی نزیک لە سوپای پاسداران رایگەیاند، ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر (ئەربیل) "سه‌ره‌تایه‌".

سه‌ید محه‌مه‌د مه‌ره‌ندی، كه‌ راوێژكاری پاسداران بووه‌ بۆ شاندی دانووستانكاری ئێران بۆ رێككه‌وتنی ناووكی (2015) ئاشكرای كردووه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر (ئەربیل) دووباره‌ بكرێته‌وه‌ و په‌لاماره‌كه‌ی به‌ "ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌ك" وه‌سفكردووه‌.

هاوکات بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم راگەیاندووە کە لە هێرشەکەی شەوی رابردوو مووشەکی بالیستی جۆری فاتح-110 بەکارهێندراوە.

كاتژمێر (1:00)ی شه‌وی رابردوو، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به‌ 12 مووشه‌كی بالیستی كرده‌ سه‌ر شاری هه‌ولێر (ئەربیل).