ئێران: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی واقعییانه‌ی نیشان بدات ده‌كرێت رێككه‌وتن بێته ئاراوه
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی واقعییانه نیشان بدات، ئه‌وا ده‌كرێت رێككه‌وتن له دانوستانه ناوه‌كییه‌كانی ڤیه‌ننا بێته ئاراوه.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی واقعییانه نیشان بدات، ئه‌وا ده‌كرێت رێككه‌وتن له دانوستانه ناوه‌كییه‌كانی ڤیه‌ننا بێته ئاراوه.
عه‌بدوڵڵاهیان له رێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ره‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا کرد.
عه‌بدوڵڵاهیان داكۆكی له‌وه‌ش كردووه، خاوی دانوستانه‌كان به‌هۆی داواكارییه له راده‌به‌ره‌كانی لایه‌نی ئه‌مریكییه‌وه‌یه.
وتیشی "سازش ناكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه له راده‌به‌ده‌ره‌كانی ئه‌مریكادا. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی واقعییانه‌ی هه‌بێت ره‌نگه رێككه‌وتن بێته ئاراوه".