ئیندۆنیزیا.. دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یارییەکدا گیان لەدەستدانی 174 کەسی لێکەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئیندۆنیزیا.. دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یارییەکدا گیان لەدەستدانی 174 کەسی لێکەوتەوە

ئیندۆنیزیا.. دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یارییەکدا گیان لەدەستدانی 174 کەسی لێکەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئیندۆنیزیا.. دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یارییەکدا گیان لەدەستدانی 174 کەسی لێکەوتەوە
0

لایک

بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یاریەکی تۆپی پێدا لە ئیندۆنیزیا، لەنێوان هاندەرانی یارییەکەدا، 174 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 180 کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای ئەوەی یانەی پیرسیبایا سورابایا لە یاریگای کانجوروهان لە شاری مالانگ سەربە ویلایەتی خۆرهەڵاتی جاڤا لە ئیندۆنیزیا، بە ئەنجامی 3 – 2 سەرکەوتنی بەسەر ئاریما مالانگ دا بەدەستهێنا، شەڕ و پێکدادانێکی زۆر لە نێوان لایەنگرانی هەردوو یانەکەدا روویدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، هاندەرانی یانەی “ئاریما مالانگ” کاتێک یانەکەیان لە یاریگای کانجوروهان لە شاری مالانگ بە ئەنجامی 3 – 2 یاریەکیان بەرامبەر بە یانەی “بێرسیبایا سورابایا” دۆڕاند، ئەو یاریە بووە یەکەم بردنەوەی رکابەرەکەیان لە 20 ساڵی رابردوودا.

لە ئەنجامی دۆڕانی ئەو یانەیە ئاژاوە و پێکدادان لەنێوان هاندەران دروستبوو و پۆلیسی ئەو شارەش بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، گازی فرمێسكرێژی بەسەر هاندەراندا تەقاندووە، لە ئاکامدا ژمارەیەک کەس بەهۆی کەووتنە ژێر دەست و پێ یان خنکان بە گاز گیانیان لەدەستداوە و هاوکات دوو پۆلیسیش کوژران.

پۆلیسی ئەو شارە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، 174 کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووان لەوانە لە هێزەکانی پۆلیسدا بوونئەوەشی ئاشکراکردووە، “34 کەس لەوانەی مردوون لەناو یاریگا گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکە، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.

زەین ئەلدین ئامالی، وەزیری وەرزش و لاوانی ئیندۆنیزیا، لە لێدوانێکیدا وتی، “داوای لێبووردن دەکەین لەوەی روویداوە، ئەم کارەساتە زیانی زۆر بە تۆپی پێی وڵاتەکەمان دەگەیەنێت، بە وردی پشکنین بۆ چۆنییەتی رێکخستنی یاریەکە و ژمارەی هاندەران دەکەین، ئایا بوونی هاندەران لە یاریەکاندا قەدەغە دەکرێت؟ ئەوەیان تاووتوێی دەکەین”.