ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێت

ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێت
1

لایک

بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەی، سبەی ڕۆژی شەممە 20 ـ 8 ــ 2022، لەکاتژمێر 7:30 تاوەکو 10:30 بەیانی، هێڵی ئەنتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت.

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، لە 20 ــ تا 27 ی مانگی هەشت دەخایەنێت و جگە لە 26ی مانگ کە رۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت رۆژەیتر هێڵی ئەنتەرنێت رادەگیرێت.

بەھۆی ئەوەی ھێلەکانی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەکییە بۆ ئەنجامدانی گزییکردن، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگرییکردن لە دیاردەکە ئەم ھەنگاوە ساڵانە بەھەماھەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەت و کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەگیرێتەبەر.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بڵاوکراوەتەوە، تاقیکردنەوەکان لە حەوت وانە لەگەڵ بابەتەکانی زمانی تورکی و زمانی سریانی و پەروەردەی مەسیحی بۆ قوتابیانی پێکھاتەکان و بابەتی پەروەردەی ئێزدی کە لەگەڵ بابەتی زمان و ئەدەبی کوردی ئەنجام دەدرێت.