بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی گەڕی دووەمی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن توانیی بەسەر مارین لوپێنی رکابەریدا سەربکەوێت و 57.6٪ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
هەروەها مارین لوپێنـیش 42.4٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-04-2022 گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەبەشداریی زیاتر لە 70٪ـی دەنگدەرانی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامە بەراییەکان جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئەو دوو بەربژێرە هەیە، بەو پێیەش بێت، ماکرۆن دەتوانێت بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆککۆماری فەرەنسا.