ئیحسان عەبدولجەبار: لەماوەی 11 مانگ بڕی 2.5 ملیار دۆلار دزراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئیحسان عەبدولجەبار: لەماوەی 11 مانگ بڕی 2.5 ملیار دۆلار دزراوە

ئیحسان عەبدولجەبار: لەماوەی 11 مانگ بڕی 2.5 ملیار دۆلار دزراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئیحسان عەبدولجەبار: لەماوەی 11 مانگ بڕی 2.5 ملیار دۆلار دزراوە
0

لایک

ئیحسان عەبدولجەبار لە نامەیەکدا: لەماوەی 11 مانگ بڕی 2.5 ملیار دۆلار دزراوە

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت لە پۆستى وەزیرى دارایی بە وەکالەت لە ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی کە پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقی کردووە تیایدا ئاماژە بە دزینى 2.5 ملیار دۆلار و شەڕى پەرلەمان و هێرشی راگەیاندنبۆسەر ناوبراو کراوە.

ئیحسان عەبدولجەبار لەبارەی دژایەتیی لایەنەکان بۆ ناوبراو وتی، “کەسانێک کەناڵەکانى راگەیاندنیان بە پارەى باج لە دژم بەکاردەهێنا و جەنگى سیاسی هەبوو کە خۆیان لە چەندین لێدوان و مامەڵەى دەمارگیریانە دەبینییەوە، ئەوە جگە لە هەڵپەى بەشێک لە پەرلەمانى عێراق بۆ دوورخستنەوەم لە وەزارەتى دارایی”.

لە ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی کە لە 12ى تشرینى یەکەم ئاراستەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کراوە، لەپاش چوار رۆژ لە بڕیارێکى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران بۆ راسپاردنىی بۆ بەڕێوەبردنى پۆستى وەزارەتى دارایی بە وەکالەت.

تیایدا وەزیری نەوتی عێراق چەند بابەتێک تایبەت بە گەندەڵی دەوڕووژێنێت:

2.5 ملیار دۆلارەکە چۆن “دزرا”؟

ئیحسان عەبدولجەبار لە نامەکەیدا باس لە یەکەم کارى دەکات، کە لە دەستەى گشتیى باج بووە، بە وتەى ئەو لەدواى ژمارەیەک کۆبوونەوە بۆى دەرکەوتووە کە ئەو دامەزراوە داراییە گەورەیە “هەرەسى هێناوە” و “شەفافیەتى تیادا نییە”، کە دیارترینیان بردنى پارەى بارمتەى ئەو دەستەیە بووە لە بانکى رافیدەین بە شێوەیەکى “نیمچە ئاشکرا”.

ئەمەشی خستووەتەڕوو، ئاماژە سەرەتاییەکان لەوەوە دەرکەوتوون کە 800 ملیۆن دۆلار لە بانکى رافیدەین دیار نەماوە، ئەوەش بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەک کە خستوویانەتە بەردەستى و چەند رێوشوێنێک گیراونەتەبەر بە گواستنەوەى بەشێک لە بەرپرسە ئیدارییەکان بۆ رێگرى لە ونکردنى بەڵگەنامەکان یان شاردنەوەى زانیارییەکان.

بە وتەى ناوبراو، لەکاتى لێکۆڵینەوەکاندا زیجیرەیەک کارى ساختەکارى، بردنى پارە، هەواڵەکردنى چەندین بڕە پارە بۆ کۆمپانیاى نوێ کراون، کە نە پەیوەندى و نە مافیان لە بەدەستهێنانى ئەو پارانەدا نەبووە، کە بڕەکەى 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) بووە.

تایبەت بەم پرسەش رایگەیاندووە، پرۆسەى “دزینى” ئەو 2.5 ملیار دۆلارە لەنێوان 1ـى ئەیلوولی 2021 تاکو 15ـى ئابی 2022 بووە، ئەو وەزیرە دەڵێت، “هەوڵێک نەدراوە بۆ بنکۆڵکردن و گەڕان، دزییەکە ئاشکرا و بە شێوەیەکى رەها بووە”.

شەڕى میدیایی و پەرلەمان

وەزیرى نەوت باس لەوەش دەکات، کاتێک وەزارەتى دارایی بە وەکالەت وەرگرتووە بەو “دۆخە خراپە”وە رووبەڕووى جەنگێکى تووند بووەتەوە کە بە وتەى ئەو، هەموو ئامرازە ناپاکەکانى تیادا بەکارهاتوون و “کەسانێک کەناڵەکانى راگەیاندنیان بە پارەى باج لە دژم بەکاردەهێنا و جەنگى سیاسی هەبوو کە خۆیان لە چەندین لێدوان و مامەڵەى دەمارگیریانە دەبینییەوە، ئەوە جگە لە هەڵپەى بەشێک لە پەرلەمانى عێراق بۆ دوورخستنەوەم لە وەزارەتى دارایی”.

شایەنی باسە، لە 11ـى تشرینى یەکەمى 2022 پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا ئیحسان عەبدولجەبار لە پۆستى وەزیرى دارایی بە وەکالەت دووربخاتەوە، کە لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى عەلى عەللاوى، وەزیرى دارایی، ئەو پۆستەى بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران بە وەکالەت پێدرابوو.