ئیحسان عەبدولجەبار: بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان زۆر دادپه‌روه‌رانه‌یه
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، "داوامان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم کردووە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ده‌م داواكاریه‌كه‌مانه‌وه نایه‌ن، له‌كاتێكدا جیاوازییه‌كی گه‌وره له گرێبه‌ست و بڕی ده‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا هه‌یه".
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، "بڕێكی زۆر پاره هه‌یه كه له وه‌زاره‌تی دارایی بلۆككراوه، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌ی كۆمپانیای شێڵیش كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ده‌گاته 210 ملیۆن دۆلار، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی سه‌باره‌ت به كۆمپانیای نه‌وتی شێڵ ده‌كرێن، كارگه‌لێكن كه ئامانجیان ده‌ركردنی وه‌به‌رهێنانه".
تایبەت بە بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئاشكرایكرد، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی چه‌واشه‌كاری كاریگه‌ری یاسایی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ده‌رخستووه، چونكه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت ژینگه‌ی یاسایی بۆ پیشه‌سازی نه‌وت تێكدا، به‌ڵام بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان زۆر دادپه‌روه‌رانه‌یه".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وتی، "داوامان كرد وردبینی بۆ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بكرێت، به‌ڵام ئیداره‌ی هه‌رێم دودڵن له‌و كاره و به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتوون، له‌كاتێكدا جیاوازییه‌كی گه‌وره له گرێبه‌ست و بڕی ده‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا هه‌یه".