ئۆکرانیا هێرش دەکاتەسەر کۆگا سووتەمەنییەکانی رووسیا

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری بێلگۆرۆد رایگەیاند، چەند هەلیکۆپتەرێکی تایبەت بە سوپای ئۆکرانیا، کۆگاکانی سووتەمەنییان لە پاریزگاکە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەندین عەمباری سووتەمەنی گڕیان گرتووە.

گلادکۆڤ ئەوەشی ئاشکراکرد، بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئۆکرانیا بۆسەر پارێزگاکە، تا ئێستا هیچ مردن و برینداربوونێک تۆمارنەکراوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی بارە لەناکاوەکانی رووسیا، دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی کە 40 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیاوە دوورە، گواسراونەتەوە بۆ ناوجەی ئەمنیی.