ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: پێویستە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: پێویستە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدەین

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: پێویستە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: پێویستە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدەین
0

لایک

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، “پێویستمان بە کاری هاوبەش و خێرا هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و دەبێت بکەوینە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی تورکی”.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەبدولئەمیر شممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە شەفەق نیوزـی راگەیاند، “سەردانەکەمان بۆ سنووری عێراقی – تورکی دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هات بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە. لە ئێستادا هەڵساین بە سەردانیکردنی ئەو خاڵانە کە سەر بە هێزەکانی پاسەوانی سنوورە. تێبینیمان کرد لەسەر رادەی هێرشەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق”.

هاوکات جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاندووە، “پێویستمان بە کاری هاوبەش و خێرا هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و دەبێت بکەوینە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی تورکی”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شاندیکی باڵای ئەمنی بە سەرپەرشتی عەبدولئەمیر شممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەیشتە زاخۆ بەمەبەستی چاودێریکردنی بارودۆخی ئەمنی سەر سنووری عێراق – تورکیا.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تۆپبارانەکەی کرد کە لە 20ـی ئەم مانگە بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری سەر بە پارێزگای دهۆک ئەنجامدرابوو، هاوکات ئەنجومەنی ئاسایش داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی فراوان ئەنجام بدرێت بە هاریکاریی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە.

پێشتر دەسەڵاتدارانی عێراق تورکیاـیان بە ئەنجامدەری تۆپبارانەکە تۆمەتبارکردبوو، بەڵام دوای رووداوەکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تۆمەتەکانی رەتکردەوە و هەروەها دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند کە ئەوان شتێکی وەها بەرامبەر بە دراوسێیانی ئەنجام نادەن و بکەرانی کردەوەکە پەکەکەیە.