ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک دەستی پێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک دەستی پێکرد

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک دەستی پێکرد

ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەست پێکردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک دەستی پێکرد
0

لایک

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەست پێکرد.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنیی عێراقی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.

شانه‌کە بڵاویکردەوە، ھێزە ئه‌منییه‌كان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەست پێکردووە.