ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له‌به‌غداد داوایكرد، توركیا رۆڵی هه‌بێت له شكاندنی بنبه‌ستی سیاسی عێراق و راشیگه‌یاند، “ناكرێت فیداكاری گه‌لانی عێراق بۆ بونیادنانی سیستمی سیاسی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌رانی ژیانی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته قوربانی و میلله‌ت باجی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك كه‌س بدات”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری به‌غداد سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی توركیای كرد و له‌لایه‌ن باڵیۆز عه‌لی ره‌زاوه پێشوازی كرا.
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاندوه، “یه‌كگرتو وه‌ك هێزێكی سیاسی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی و باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ك هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ، خاوه‌نی دیدگای پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كانه، له‌سه‌ر بناغه‌ی بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان”.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی عێراق سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌كردووه، “گه‌یشتنی پرۆسه‌ی سیاسی به بنبه‌ست سه‌قامگیری وڵاتی خستۆته به‌ر مه‌ترسییه‌وه ، عێراق دوای هه‌مو روداوه‌كانی رابردوی ئێستا له‌هه‌ركات زیاتر پێویستی به ته‌وافوقی نیشتیمانی هه‌یه، ناكرێت فیداكاری گه‌لانی عێراق بۆ بونیادنانی سیستمی سیاسی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌رانی ژیانی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته قوربانی و میلله‌ت باجی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك كه‌س بدات، گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر ئاسانه، به‌ڵام گفتوگۆی دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه‌ی ده‌وێت، داواكارین وڵاتی توركیا رۆڵی هه‌بێت له شكاندنی بنبه‌ستی سیاسی عێراق”.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كردار و په‌رچه‌كرداره سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی سنوور، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتۆگۆكه بوو، له‌و باره‌وه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین رایگه‌یاندوه، “چاره‌سه‌ری سیاسی، كۆتایی به كێشه‌كان ده‌هێنێت”.
له‌لای خۆشیه‌وه عه‌لی ره‌زا باڵیۆزی كۆماری توركیا رایگه‌یاندوه، ئه‌وان سودیان له دیدگای یه‌كگرتو وه‌رگرتوه كه هه‌رده‌م واقعبینانه خوێندنه‌وه بۆ هاوكێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌زمونی یه‌كگرتوو له ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كان، ئاین په‌روه‌رانه و مرۆڤدۆستانه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باڵیۆزی توركیا وتی، “ئێمه‌ش وای ده‌بینین دیالۆگی نیشتمانی چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا یه‌كگرتو ده‌توانێت رۆڵی ئه‌رێنی و كاریگه‌ری هه‌بێت”.