ئه‌مڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز به‌رده‌وامه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10-08-2022، مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی 11 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی رایدەگەیەنێت، "ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی: داد، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ـی ئابی 2022 دەست بەدابه‌شکردنی مووچە كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت، رۆژی 20ـی ئابیش بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەکە کۆتایی دێت.