ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ بڕیاردان له‌سەر هه‌ڵبژاردن کۆدەبنەوە
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، سەرۆکى هەرێم و کەسی یەکەمی حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق، بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت كۆدەبنەوە.
كۆبونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت و کەسی یەکەمی حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێم ده‌بێت و بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەدەن.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگەیاند، پلاسخارت ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی كۆتایی و راو سەرنجی لایەنەکان و ئه‌نجامی كۆتایی هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و شێوازی هەڵبژاردن و بازنەکان و پێکهاتەکان وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌رچه‌نده چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان كراوه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنه‌وه رێككه‌وتن نه‌كراوه و ناكۆییه‌كان وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه.