ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته هه‌ولێر
ئەمشەو شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته پارێزگاکانی هه‌ولێر (ئەربیل) و كه‌ركوک و به‌غداد و چه‌ند شارێكی تریش.
ئەمشەو شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته پارێزگاکانی هه‌ولێر (ئەربیل) و كه‌ركوک و به‌غداد و چه‌ند شارێكی تریش.
سادق عه‌تییه كه پسپۆرێكی بواری كه‌شناسییه رایگەیاند، "ئێستا شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین كه ئاسته‌كه‌ی له‌نێوان مامناوه‌ند و سووک ده‌بێت گه‌یشتۆته پارێزگای نه‌ینه‌وا".
ئاماژەی بەوەش کرد، "بەشێک له‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارینه ئه‌مشه‌و ده‌گاته هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوک له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز، هه‌روه‌ها به‌شێكی تریش به‌ره‌و پارێزگاكانی به‌غداد و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌چێت".
باسی لەوەش کرد، له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی با، شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه‌ش ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.