ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ هه‌ولێر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ هه‌ولێر

ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ هه‌ولێر

ئەمشەو شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ پارێزگاکانی هه‌ولێر (ئەربیل) و كه‌ركوک و به‌غداد و چه‌ند شارێكی تریش.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ هه‌ولێر
0

لایک

ئەمشەو شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته‌ پارێزگاکانی هه‌ولێر (ئەربیل) و كه‌ركوک و به‌غداد و چه‌ند شارێكی تریش.

سادق عه‌تییه‌ كه‌ پسپۆرێكی بواری كه‌شناسییه‌ رایگەیاند، “ئێستا شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین كه‌ ئاسته‌كه‌ی له‌نێوان مامناوه‌ند و سووک ده‌بێت گه‌یشتۆته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەشێک له‌و شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌ ئه‌مشه‌و ده‌گاته‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوک له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز، هه‌روه‌ها به‌شێكی تریش به‌ره‌و پارێزگاكانی به‌غداد و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌چێت”.

باسی لەوەش کرد، له‌ كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی با، شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌كه‌ش ڕوو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات.