پاش تاقیكردنەوەكان یەك هەفتە پشوو دەدرێتە قوتابیان
لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 537 هەزار و 46 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن کە قوتابییانی بنەرەتی و ئامادەیی و پیشەیی و خوێندنی خێران."
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر (ئەربیل) وتیشی: "تاقیکردنەوەکان لەسەر 60 نمرە دەکرێن و تاوەکوو 18ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبن".
سەبارەت بە قوتابییانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی، لوقمان سەعید ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەڵسەنگاندییان بۆ کراوە و بەشداریی تاقیکردنەوەکان ناکەن."
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک پشوو دەدرێتە قوتابییان، 26ـی مانگیش، وەرزی دووەمی خوێندن دەست پێ دەکات.