ئایدن مەعروف: نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئایدن مەعروف: نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات

ئایدن مەعروف: نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی، لەبارەی پرسی کۆتا گەنگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند، "وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لە ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان و نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئایدن مەعروف: نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات
0

لایک

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی، لەبارەی پرسی کۆتا گەنگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند، “وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لە ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان و نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات”.

ئایدن مەعروف، لە لێدوانێکیدا بۆ تەبا ئاماژەی بەوە کرد، “هەندێک لایەن باس لەوە دەکەن کورسی کۆتا بۆ بەرژەوەندی لایەنێک بەکاردەهێندرێت و ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی لەگەڵ ئەو قسەیە نین و پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی نوێنەرایەتی هەموو تورکمان دەکات. بابەتی کۆتا بە یاسا رێکخراوە  و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکات و ئەمە مافێکی نیشتیمانییە”.

ئەو ئەندامەی بەرەی تورکمانی عێراقی باس لەوە دەکات کە لە نێوان لایەنەکان ناکۆکییەکی سیاسی هەیە. دەشڵێت، “وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لە ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان. لە رابردووشدا نەبووینەتە لایەنگری لایەنێک لەو ناکۆکییە سیاسییانە. هەموو کات بێلایەن بووین و لەگەڵ گشت لایەنەکان پەیوەندییەکی باشمان هەیە و دەمانەوێت ئەمە بەردەوامی هەبێت”.

وتیشی “ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت. بە بۆچوونی ئێمە نابێت دەنگدەری تایبەت دەنگ بە کاندیدانی کۆتا بدات، ئەمە گرنگە بۆ پرسی کۆتا. هەروەها گۆڕانکاری لە بازنەی هەڵبژاردن نەکرێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە”.

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی، سەبارەت بە دەنگۆیەکانی کەمکردنەوەی کورسی کۆتا رایگەیاند، “پرسی کۆتا پرسێکی گرنگە و ئەم بۆچوونەی هەندێک لایەن سەبارەت بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتا بۆچوونێک و هەنگاوێکی هەڵەیە. ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی دەمانەوێت ژمارەی کورسی کۆتا زیاتر بکرێت و بەتایبەتی بۆ تورکمان بکرێتە 7 کورسی. چونکە تورکمان لە هەرێم فاکتەرەکی گرنگە و هەموو کات لە رێگای دیالۆگ داوای مافەکانی خۆی کردووە”.