ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە بازاری لەنگەی کەرکوک کەوتەوە و هۆکارەکەشی بۆ شۆڕتی کارەبا دەگەڕێتەوە.
تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک رایگەیاند، ئاگر لە بازاڕی لەنگە نزیک (سەر پردەکە) لە ژمارەیەک دوکانی فڕۆشتنی جل و بەرگ کەوتووەتەوە.
بەرگری شارستانی ئەوەی ئاشکراکرد، کە لەمیانی رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە، بەڵام 6 دوکان و 9 مێزی فڕۆشتنی جل و بەرگ بە تەواوی سووتاون.
جێی باسە، بەپێی وتەی کاسبکارانی بازاڕەکە، ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆڕتی کارەباوە سەریهەڵداوە.