ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابییانی بەشەناوەخۆیی
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-9-2022، زانکۆی سەڵاحەدین ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ قوتابیانی بەشەناوەخۆیی، کە لە دوای دەوام کار دەکەن بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "بە قوتابییانی ئازیزی نیشتەجێی بەشەناوخۆیییەکان رادەگەیەنین کە پابەندیمان بە یاسا و رێنماییەکان لەپێناو سەلامەتی گیانی ئێوەی خۆشەویست و ئازیزە".
دەقی راگەیەندراوەکەی زانکۆی سەڵاحەدین:
ئاگاداری بۆ ئەو قوتابییانەی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانن و لە دوای دەوام کاردەکەنبە قوتابییانی ئازیزی نیشتەجێی بەشەناوخۆیییەکان رادەگەیەنین کە پابەندیمان بەیاسا و ڕێنماییەکان لەپێناو سەلامەتی گیانی ئێوەی خۆشەویست و ئازیزە.
لەگەڵ ئەوەشدا دوای بەدواداچوون و هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، بڕیاردرا بە هاوکاریکردنی ئەو قوتابییە کوڕانەی کە شەوانە کاردەکەن بەمەبەستی هاتنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدوای تەواوبوونی دەوامی ئاسایی.
تێبینی: ئەو قوتابییانەی کاردەکەن، دەبێت پشتگیریی شوێنی کارکردنیان پێبێت .