ئاگادارییەک لە تەندروستی گشتی هەولێر بۆ هاووڵاتییان

فریاکەوتنی رۆژئاوا لە پێشوازیی هاووڵاتییاندا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر(ئەربیل) ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییانی شارەکە بڵاودەکاتەوە و تیایدا رایدەگەیێنێت، بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر فریاکەوتنی رۆژهەڵات، فریاکەوتنی رۆژئاوا لە پێشوازیی هاووڵاتییاندا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگێنێت، بۆ مەبەستی چارەسەرکردنیان و نەبوونی پاڵەپستۆی لەسەر فریاکەوتنی رۆژهەڵات، داواکارین هاووڵاتیان بۆ لەنزیکەوە چارەسەرکردنیان، (فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر) لەپێشوازی هاووڵاتیاندایە.

ئەوەش هاتووە، بۆ هەرحالەتێکی چارەسەری رووداو یاخود بەرکەوتەی ئەم خۆڵبارینەی لەئێستادا رووی لە هەولێر کردووە، فریاکەوتنی رۆژئاوا لە پێشوازیی هاووڵاتییاندا دەبێت.