ئامانجی سەردانی سوودانی بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێت

ئامانجی سەردانی سوودانی بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئامانجی سەردانی سوودانی بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ تاران ئاشکرا کرد و  بڕیارە تاوتوێی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم بکرێت.

ناسڕ کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سبەی سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات.

راشیگەیاند: ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی پرسە ئابووری، بازرگانی، سیاسییەکان و لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

کەنعانی باسی لەوەش کرد کە بڕیارە دۆسیەی ئاو، سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەرێم لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ سوودانی تاوتوێ بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران و عێراق پرسی هاوبەشی زۆریان هەیە و هیوادارم ئەم سەردانە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.