ئاماری بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد راگەیەندرا
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌غدادی پایته‌خت، 19 كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان و نۆ هاووڵاتیش برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "چه‌ندینجار وێڕای بانگه‌واز له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن دزه‌پێكه‌ره‌كان بچنه ناو ئاپۆڕای خه‌ڵكه‌وه، به‌داخێكی زۆره‌وه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كه‌سانێكی نایاسایی ئاماده‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ن، كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی نایاسایی له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌كارده‌هێنن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان برینداربوونی 19 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێكه‌وته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌ركیان ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستن خۆپیشانده‌ران بوو، هه‌روه‌ها نۆ هاووڵاتیش برینداربوون".
پێشتریش شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاندبوو، "هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامن له كاركردن به ئاستێكی به‌رزی پیشه‌یی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی به‌غدادی پایته‌خت به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ک هه‌ڵبگرن یان هیچ جۆره ئامرازێک به‌كاربهێنن".