ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

بازرگانەکان بە بڕی 10 کیلۆگرام مادەی کریستاڵ دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
0

لایک

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کرد لەلایەن هێزەکانیانەوە لە پارێزگای نەینەوا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەشی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە رێکخستنی کەمینێک، توانیان دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان بە 10 کیلۆگرام لە ماددەی کریستاڵ دەستگیربکەن”.

ئەوەش هاتووە، ” راستەوخۆ دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبارەکاندا رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و بە ماددەی 28ـی یاسای عێراقی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان سزادراون”.