ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە دزیان لە چەند مزگەوتێک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار رادەگەیێنێت کە سێ لە تۆمەتبارەکان لە دوو مزگەوت و چەند شوێنێکی دیکە دزییان کردووە و تۆمەتبارێکی دیکەش ماتۆڕسکیلی دزیوە و پاش پارچە پارچەکردنی ماتۆڕسکیلەکە ویستوویەتی لە بازاڕدا بیفڕۆشێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-09-2022 بڵاویکردووەتەوە، سێ لە تۆمەتبارەکان بەناوی (د،و،ع)، (م،ج ،ح) و (ھ ،ھ، ئ) "دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کە باندێکی دزیکردنیان پێکهێنابوو لە سلێمانی و دزییان لە چەند مزگەوت و شوێنی دیکە کردووە.

ئەو شوێانەی کاری دزیان تیادا ئەنجامداوە:

لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئاشکرای کردووە کە "لەلایەن تۆمەتبار (ھ،ھ ئ) دەستدرێژی سێکسیی کراوەتەسەر".

یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان، ماتۆڕسکیلی هاونیشتمانییانی دزیوە و ویستوویەتی پارچەکانی لە بازاڕدا بفرۆشێتەوە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێ، هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی "تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج، ئ،ج) ، دانیشتووی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیان و پاش تەلەفۆنکردن و پارچەپارچەکردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێتەوە".

ئاسایش دەشڵێت، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسایی هاووڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی 393 و 446 لە یاسای سزادان گیراون و راگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە و چەندین کەلوپەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.