ئاسایشی سلێمانی: دەست بەسەر 139 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئهمڕۆ (دووشهممه 26ـی ئهیلوول 2022) راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکی جیادا، دەستبەسەر بڕی (139) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)ـدا گیرا.
ههروهها له راگهیهندراوهكهدا روونكراوهتهوه، بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر، کە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروستدەکات، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت.
لە چالاکی یەکەمدا، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێریکردنی هێزەکانی ئاسایش، بە فەرمانی دادوەر، لە رۆژی (9ـی ئهیلوولی 2022) دەستبەسەر بڕی (2) كیلۆگرام ماددەی (کریستاڵ)دا گیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی (ک. ک. ر) لهدایکبووی 1976ـی شاری کەرکووک دەستگیرکرا، كه ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری (لکزس)ـی لاندگرۆزی پێبووە و بەپێی زانیارییەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون .
لە چالاکی دووەمدا، دوای لێکۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری ورد لهلایهن هێزەکانی ئاسایش، لە رۆژی (9ـی ئهیلوولی 2022) لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دهستبەسەر بڕی (137) كیلۆگرام ماددەی (کریستاڵ لە جۆری شل)ـدا گیرا، کە لەناو دەبە شاردرابووهوه، تۆمەتبارێك بەناوی (ع. د. ع) بە ڕەگەز کوردی لەدایکبووی 1994 دهستگیركرا، كه بە نیازبوو لەشاری سلێمانیەوە کریستاڵەکە بگوازێتهوه بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و دەستبەسەر (کریستاڵ)ـهكهدا گیرا.