ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتن راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتن راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتن راگەیاند

15ـی ئازاری ئەمساڵ هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەبیان لەڕێگەی ناوشوان کوشتبوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتن راگەیاند
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی 15ـی ئازاری ئەمساڵ هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب لە نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان کوژرا، ئەمڕۆ هێزەکانیان پێنج کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوەکردووە، شەوی 15-03-2022 لە کاتژمێر (10:00)ـی شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م، ب ،م)، (ب ، ب ، ع)، (ھ ، ڕ ، ع )، (ھ ، ع ، م ) و (ک ، م ، م ) کەدانیشتووی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن و مردنی شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە راگەیەنرا.

هاوکات، هێزەکانیان دوای رووداوەکە دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری و سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەکە دۆزرانەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە ( 7/ 4/ 2022) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

جێی باسە، تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادان راگیراون.