ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزیکردن دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی دزیکردن دەستگیردەکات کە پێکهاتوون لە 7 کەس و ئۆتۆمبێلێکی دزراویش دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، رۆژی 15-01-2023، لە ناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس ) دەدزرێت، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی رووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر لە رۆژی 21-01-2023 لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە کە پێکهاتبوون لە ( 7 ) کەس دستگیرکران بە ناوەکانی ( ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع ) ( ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س ). کە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێنابوو.

ئەوەش ئاشکراکراوە. باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە، جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا.

شایەنی باسە، پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە، سەرجەم ئەندامانی باندەکە رووبەڕووی یاسا کرانەوە و پاش کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.