ئازەربایجان.. تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە قوربانی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئازەربایجان.. تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە قوربانی لێدەکەوێتەوە

ئازەربایجان.. تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە قوربانی لێدەکەوێتەوە

24 کەس برینداربوون و یەکێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئازەربایجان.. تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

بەگوێرەی روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی باری نائاسایی ئازەربایجان، کاتژمێر 03:00 بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە، لە ئەنجامی تەقینەوە و کەوتنەوەی ئاگر لە یانەیەکی شەوانەی باکو-ی پایتەخت، 25 کەس بوونە قوربانی.

لە روونکردنەوەکەدا هەتووە، راستەوخۆ دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی گەیشتوونەە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان لەماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵکردووە کە بەهۆی دزەکردن لە بۆڕی گازی سروشتییەوە هاتبووە ئاراوە.

شایەنی باسە، لە رووداوەکەدا 24 کەسی ناو یانەکە برینداربوون و یەکێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.