جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساى قه‌رز كرا و به وردى تاوتوێی خشته‌ى قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت كرا.
وتیشى، چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له یاساكه لابراوه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون كه قه‌رزێكى ١٢ ترلیۆنى بۆ حكومه‌ت په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ كورتهێنانهكانى ئه‌مساڵى حكومه‌تى عێراق.
د.جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سبه‌ی وه‌ك لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆده‌بنه‌وه كه وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى پلاندانان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن و پێشبینی ده‌كرێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر ١٢ تاوه‌كو ١٥ تریلیۆن دینار قه‌رز بكرێت له نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ئێستادا حكومه‌تی عێراق ده‌ستى له داواكارى وه‌رگرتنی ٤١ تریلیۆن دینار قه‌رزی هه‌ڵگرتووه‌و داوای ٤١ تریلیۆن دینار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و داواكارییهش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.